یەکەم زانکۆ لە هەرێمى کوردستان سبەى کردە پشوو فەرمى کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ڕاگرتنى دەوام لە ناوەندەکانى پەیمانگا و زانکۆ دەسەڵات بە  سەرۆکى زانکۆکان دراوە بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (11/نیسان/2023) وەزاتى خوێندنى باڵا و توێژێنەوەى زانستى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەروە بروسکە) و (ئەگەرى لافاو) بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن و پشوو ڕابگەیەنن."

لە دواى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا، زانکۆی چەرموو رایگەیاند، لەسه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆکەیان بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12-04-2023 بكاته‌ پشوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین