ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانە گفتوگۆ لە بارەى بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕؤ چوارشەممە (12/نیسان/2023)  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى سێ بابەت.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی "پاراستنی هاووڵاتییان و دامودەزگا خزمەتگوزارییە حکومییەکان لەڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان" دەخرێتەڕوو.

ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆ لە بارەى بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان دەکات.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان"، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین