کەشناسى هەرێم بۆ هاووڵاتیان: خۆتان لە شوێنە بەرزەکان بە دووربگرن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشدارى دەدات و داوا هاووڵاتیان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە شوێنە بەرزەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/نیسان/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتى دەکاتەوە ناسەقامگیریى کەشوهەوا و بارینى باران تا ڕۆژى هەینى بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەى کەشناسى هەرێم داهاتووە، "بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەوای هەرێم کەزۆربەی جۆری هەورەکان هەوری جۆری کیومولۆنمبوسە، سەرەرای رێژنە باران و بروسکە و تەرزەی لێ دەبارێ هاوولاتیان بە گشتی و ئەوانەى لە دەشت و کێوەکانن بەتایبەتی (شوان و جووتیارەکان) خۆیان وئاژەڵەکانیان بەدوور بگرن لە شوێنە بەرزەکان یان ئەگەر بکرێ نەچنە دەرەوە."

کەشناسى هەرێم هۆشدارى دەدات، بەهۆى بوونی بارگەیەکی زۆر لە ئاسمانی هەرێم تاکوو رۆژی هەینی داهاتوو، پێویستە هاووڵاتیان لە ماوەى ئەم دوو ڕۆژە خۆیان بپارێزن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین