سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ڤاتیكان و ئیتالیا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانێکى فەرمى سەلادانى ڤاتیکان و ڕۆماى پایتەختى ئیتالیا، لەگەڵ پاپای ڤاتیكان و سەرۆک وەزیرانى ئیتالیا کۆدەبێتەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (12/نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان، به‌ سە‌‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ ڕۆما، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ "هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان قە‌داسە‌تی پاپای ڤاتیكان و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئیتالیا و بە‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکانى لەگەڵ سەرۆک میلۆنى و بەرپرسانى ئەو وڵاتە، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین