كەشناسی هۆشداری رەوشی كەش و هەوای سبەی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی و دووسبەی دەڵێت، پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و ئەگەری رەشەبای بەهێز هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (12/نیسان/ 2023) بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای رۆژی پێنجشەمە و هەینی، دەڵێت، ئاسمان هەورە و بارانی بەخوڕ نابارێت، بەڵام ئەگەری تەرزە بارین هەیە.

ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەك بارانی بەخووڕ باری زیانی بەچەند شوێنێك گەیاندووە، لەم بارەیەوە شەعبان بەرواری، قایمقامی قەزای ئاکرێ رووداوی راگەیاند، بەهۆی لافاو، زیان بە نزیکەی (100) ماڵ گەیشتووە، ئەمە جگە لەو زیانانەی بە سەیرانگەکان هەروەها ژمارەیەک شەقام و رێگە و پڕۆژەکانی حکومەت کەوتوون.

هەر سەبارەت بە زیانەكان وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە رووداوی گوت، (28) خانوو زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها زیان بە سەرجەم سەیرانگەکانی گەلیی شێرانە، گەلیی گەرەگوور و سۆلاڤ کەوتووە، جگە لەوانەش دوو ئاشی بەرهەمهێنانی تەحین و ژمارەیەک رێگە و شەقام بەر لافاو کەوتوون.

لە چەند رۆژی رابردوو هۆشداری لەبارەی چەند ئەو شەپۆلە باران و رەشەبایەی دەدرا، ئەمڕۆ ئەمڕۆ گەیشتنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کاریگەرییان لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها قەزای خەبات لە سنووری هەولێر هەبوو و زیانەکان مادین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین