سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پاپاى ڤاتیکان کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان کۆبووەوە و دەڵێت، "جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراقدا کرده‌وه‌."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/نیسان/2023) لە بارەى کۆبوونەوەى لەگەڵ پاپاى ڤاتیکان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، "شەرەفەمه‌ند بووم ئەمڕۆ لە ڤاتیکان لەگەڵ قەداسەتی پاپا فرانچێسکۆ کۆببمەوە."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، "جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراقدا کرده‌وه‌. پابەندیمان بە بەردەوامیدان به‌‌ کارکردن بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە دووپات کردەوە."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر بانگهێشتى جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵی، ئەمڕۆ لە رۆمای پایتەختی ئەو وڵاتەیە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین