نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ڕاگەیێندراوێک لەسەر گرانبوونى نرخى بەنزین بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر گرانبوونى نرخى بەنزین ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هاوڵاتییان و شوفێران دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکەى نووسینگەى پارێزگارى هەولێر دەشڵێت، "رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە."

 

 

دەقى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

 

دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردۆتەوە ، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە ، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە ، ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە ، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە .

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2021.3.29

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین