بکوژى دوو خوشکەکەى چەمچەماڵ خۆى ڕادەستکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت، لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەى بەوەشکردووە، باوکى دوو خوشکەکە دواى لێکۆڵینەوە و فشارى زۆرى هێزەکانى پۆلیس خۆى ڕادەستکرد و لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى بە ئەنجامدانى تاوانەکە ناوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لەمانگى (9)ى (2020)، دوو خوشک لەلایەن باوکیانەوە کوژران، کە تەمەنیان (17) ساڵ و (19) ساڵ بوو، پێشتر دایک و باوکیان لێک جیاببوونەوە، دواى ئەوەى باوکیان هەردووکیان لە شەڵتەرى پاراستنى ژنان دەهێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەى بەڵێنى ئەوەى دابوو جارێکى تر مامەڵەى خراپیان لەگەڵ نەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین