کەشناسى هەرێم: پێشبینییەکانى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەى شەممە پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى گشتى بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (24/نیسان/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، کاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی دێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هەبوونی کەمێک باران بارین لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت کەشوهەواى ڕۆژى شەممە دەڵێت، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین