پۆلیسی جۆرە فێڵێکی نوێی لە هەولێر ئاشکرا کرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى خەڵک و پەکخستنى ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ وەرگرتنى یارمەتى.

ئەمڕۆ هەینى (14/نيسان/2023) پۆلیسى هەولێر بڵاوکردەوە، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) تاکسی لە شەقامی (٤٠) مەتری نزیک چێشتخانەی لیزا لە نێوەندی شەقام پەکی کەوتووە و دوو کەس بەناوەکانی (م. س. م.) و (م. ع. ح.) کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە."

پۆلیس زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، دواى بە دواداچوونى هێزەکانى پۆلیس و گەیشتنە شوێنى مەبەست، "دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە پەکی نەکەوتووە و لەم ڕێگایەوە هەست و سۆزی خەڵکیان دەجوڵاند و بەفێڵ پارەیان لە خەڵک کۆدەکردەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە داگیرا و هەردوو تۆمەتباری ناوبراویش دەستگیر کران."

هەروەها دەشڵێت، بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێککارە یاساییەکان بەرامبەر بە هەردوو تۆمەتبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین