دوو کەس لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەى هەولێر دەستگیران کوردستانی

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە ئاسایشى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بە تۆمەتى هێرشکردنەسەر پارێزەرەکەى هەولێر دوو کەسیان دەستگیرکردووە. پارێزگارى هەولێریش دەڵێت، ئەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر پارێزەرەکەی هەولێر، کەسانی ناسراون.

ئەمڕۆ شەممە (15/نیسان/2023) پارێزەرێک بە ناوى محەمەد یابە لەهەولێر لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێ، دواى ئازاردانێکى سەرى دەتراشن، پاشان لە نزیک ماڵەکەى خۆى فڕێى دەدەن.

دواى بڵابوونەوەى وێنەى ئەو پارێزەرە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە زووترین کاتدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاوانباران دەستگیردەکرێن، وە هیچ کەسێک ناتوانێت تۆمەتبارەکان داڵدە بدات.

هێرشکردنە سەر براکەم بەهۆی کەیسی ژن و مێردێک بووە، ماڵی ژنەکە براکەمیان کردووەتە بریکاری خۆیان، لایەنەکەی تر کە ماڵی پیاوەکەن بە یاسا رازی نەبوونە و براکەمیان رفاندووە و سێ کاتژمێر لێیانداوە و هەموو گیانی بووەتە خوێن".

 هاوکات سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، بە توندى ئیدانەى هێرشکردنەسەر پارێزەر محەمەد یابە یونس دەکات و دەڵێت، پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگا یاساییەکانى هەرێمى کوردستانـی هەژمار دەکرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین