ئاسایشى هەولێر: سێ تۆمەتبار لەسەر هێرشکردنەسەر پارێزەرەکەى هەولێر دەستگیرکراون کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سێ کەس لەوانەى دەستدرێژیان کردە سەر پارێزەرەکەى هەولێر دەستگیرکران.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (15/نیسان/2023) بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) و دەستدرێژیی کرایە سەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەڕێز وەزیری ناوخۆ 3 تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر کران."

ئاسایشى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەشدەکات، لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت، "هاووڵاتییانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر و هاوشارییانمان ئەرکێکە و بەزاندنیان هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین."

ئێوارەى دوێنى هەینى لەلایەن چەند کەسێکەوە پارێزەر محەمەد یابە سۆفى، لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێ، دواى ئازاردانێکى زۆر و سەرتراشینى ڕێگەى دەدەن بگەڕێتەوە ماڵەکەى خۆى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین