پارێزەرانى کوردستان دژى هێرشکردنەسەر پارێزەرەکەى هەولێر لەبەردەم دادگاکان ناڕەزایی دەربڕن کوردستانی

نوچەنێت:

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، وەک ناڕەزایی دژى هێرشکردنەسەر پارێزەرەکەى داوا لە پارێزەران دەکات لەبەردەم دادگاکانى هەرێمى کوردستان بۆ وەستانى ناڕەزایی ئامادەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/نیسان/2023) سەندیکای پارێزەرانی کوردستان داوا لەسەرجەک پارێزەرانى هەرێمى کوردستان وەک لەبەردەم گشت دادگاکانى کوردستان لە هەموو شارو شارۆچەکەکان ئامادەبن.

 سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر ئەو دەستدرێژییەی دژی پارێزەر محمد یابە سۆفی کراوە، داوا لە گشت پارێزەرانی کوردستان دەکەین، بەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 16ـ4ـ2023 کاژێر 11ی بەیانی لەبەردەم گشت دادگاکانی کوردستان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئامادەبن بۆ وەستانی ناڕەزاییی دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و پاڵپشتیکردنی پارێزەری هاوپیشەمان."

شەوى هەینى (14-4-2023) لەلایەن چەند کەسێکەوە پارێزەر محەمەد سۆفى لەلایەن هێرشى دەکرێتەسەرى و پاشان سەریان تراشى، ئەمەیش کاردانەوەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین