سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: باليسان و شێخ وه‌سانان هه‌ميشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان بوو
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (16/نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە یادى (36) ساڵەى شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى به‌گشتى، هه‌ميشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆرداريى ڕژێم بوون، پێگه و شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتيوانيى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون."
دەقى پەیامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، يادى 36 ساڵه‌ى تاوانێكى ديكه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق دهكهينهوه كه كردييه ده‌سپێكى تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى خه‌ڵكى سڤيلى كوردستان، ئه‌ويش تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاك و سروشتى جوانى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوهتييه.
به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى نه‌مرى ئه‌و تاوانه دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. سڵاو و ڕێز بۆ به‌ركه‌وته و قوربانييانى ئه‌و كاره‌ساته ده‌نێرين كه ئه‌وسا ڕژێم ڕێگه‌ى نه‌دا تيماريش بكرێن و له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان ناچار بوون به‌رگه‌ى ئازار و مهينهتييهكى گه‌وره بگرن.
باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى به‌گشتى، هه‌ميشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆرداريى ڕژێم بوون، پێگه و شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتيوانيى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون، بۆيه وه‌ك زۆر جارى ديكه، به‌هارى ساڵى 1987 ديسان كه‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوى ڕه‌شى ڕژێم و كيمياباران كران.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له بايه‌خ و گرنگيپێدانى زياتر و خزمه‌تكردنى باشترى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه نيشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى له هه‌موو ڕوويهكهوه، دهكهينهوه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و ياديان هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/16
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment