سەرۆک بارزانى: تاوانى کیمیابارانکردنی شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی هەرگیز لەبیر ناكرێن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە یادى (36) ساڵەى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی لە پەیامێکدا دەڵێت، "سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون، برینی قووڵن لەسەر جەستەی گەلەكەمان."

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/نیسان/2023) سەرۆک بارزانى لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی پەیامێکى لە تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەم تانانە لەبیر ناکرێن.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر نووسیویەتى، تاوانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون، برینی قووڵن لەسەر جەستەی گەلەكەمان و هەرگیز لەبیر ناكرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین