سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی كیمایبارانی دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی رایگەیاند، هیچکات قوربانیان لەبیر ناکەین و بەرێزەوە یادیان دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/نیسان/2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ ساڵیادی 36 ساڵەی گیانلەدەستدانی سەدان هاووڵاتی کوردە، کە لەلایەن سەددام حوسێنەوە کیمیاباران کران. ئەو کۆمەڵکوژییە ئامانجی سەرەکی جینۆسایدەکە بوو."

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "هیچ کات لەبیر ناکرێت. دڵتەنگین بۆ ئەوانەی گیانی خۆیان بەختکرد، بۆ ئەو خێزانانەی بوونە قوربانی. بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین