ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە سەرەتای راگەێندراوەكە هاتووە، “لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە سەبارەت بە سستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە کە هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ مووچە نەناردووە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/نیسان/ 2023) وەزارەتی دارایی و ئابووری لە روونكردنەوەیەك هەواڵی هەندێك لە راگەیاندنەكانی رەتكردەوە، لە خاڵی یەكەمی راگەێندراوەكەی وەزارەت هاتووە، “هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بەچەند سلفەیەک کە کۆی گشتی 289 ملیارو 500 ملیۆن دینار بووە کە دەکاتە زیاتر لە 80٪ تێکڕای مووچەی مووچەخۆرانی ئەو سنورە"

لە لەشێكی راگەێندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، “کۆی گشتی پارەی پێویست بۆ مووچە لە سنوری سلێمانی 362 ملیارو 300 ملیۆن دینارەو ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە هاوشێوەی هەولێرو دهۆک."

وەزارەتی دارایی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “وەک پێشتریش بلاومانکردەوە ڕێکەوتن لەسەر پشکی ( 57٪ ) پشکی لە (43٪ ) وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیار نییەو زۆر دژیەتی، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت ڕێکەوتنی لەسەر کراوە."

بەگوێرەی راگەێندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کێشەی کورتهێنان و کەمبونەوەی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی نوێ نییەو لە ساڵی 2021وە دەستی پێکردووە، کورتهێنانیش لە بانکەکانی سلێمانی گەیشتە یەک ترلیۆن دینار.

سەبارەت بەو كێشەیە وەك لە خاڵی پێنجەم هاتووە، “بەڕێز وەزیری دارایی هەموو هەوڵ و توانای خۆی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان خستۆتە گەڕو بەهەوڵی جەنابیان مانگی پێشووتر بڕی 34 ملیار دینار زیاتر لە پشکی سلێمانی لەوەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی بانکەکانی سلێمانی کراوەو لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووش جارێکی تر بڕی 29 ملیار دینار لەدەرەوەی پشکی سلێمانی بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین