وەزارەتى ڕۆشنبیرى: هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەکمان ڕاگرت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ڕۆشنبیرى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا هەموو جۆرە چالاکی و گربوونەوەیەکى ڕاگەیاند، تا ئەو تاکەى لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێنمایی تازە دەردەکات.

لە چوارچێوەى هەڵمەتى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان ڕاگەیێندراوەێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕادەگیرێت."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان:

 

وەک ئاگادارن ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لەکۆنترۆڵ دەردەچێت.

ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ـ ەوە هەیە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێنمایی تازە دەردەکات.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

29/3/2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین