بەم زووانە هەرناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەوە بەوە دەكات، بەم زووانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، سەبارەت بە بودجەی هەرێمیش گوتی، بەگوێرەی ڕێژەی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەبێت پشكی هەرێم لە بودجە (19%) بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (23/نیسان/ 2023) شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، “سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکردووە." 

دەربارەی وادەی دەستپێكردنەوەشی گوتی، "ئێستا تەنیا بابەتی تەکنیکی ماوە کە پەیوەستە بەو بانکەی داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەچێتە سەر.''

لە بەشێكی تری قسەكانیشی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقیش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “ئەگەر بەپێی ژمارەی کورد لە پەرلەمانیش بێت، دەبێ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (19٪) بێت، “چونکە ئێستا وەک کورد زیاتر لە (19٪) مان پەرلەمانتار هەیە و نوێنەرایەتیی کورد دەکەن کە ئەو رێژەیەش لەبەرچاو نەگیراوە؛ بۆیە دەکرێ ئەم ژمارەیە ببێتە بەشێک لە بابەتی دانوستاندن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین