قوباد تاڵەبانى: کۆڵ نادەین کوردستانی

نوچەنێت:

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەستخۆشى لە هێزە ئەمنییەکانى چەمچەماڵ دەکات و دەشڵێت، "ئەمڕۆ ئاسوودەم."

دواى ئەوەى ئەمڕۆ دوو شەممە (30) ئادار، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى خۆڕادەسکردنى باوکێکى وەک بکوژى دوو خوشکە کوژراوەکەى چەمچەماڵ ڕاگەیان، قوباد تاڵەبانى لە پەیامێکدا تۆڕى کۆمەڵایەیتى فیسبووک ڕایگەیاند، "دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەكەم کە ئەمرۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد."

جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین."

بە هاشتاگى (هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندانییە) ئاماژەى بەوەشکردووە، " ئەمڕۆ ئاسوودە بووم بە دەركەوتنی ڕاستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین