سەرۆک وەزیرانى هۆڵەندا نامەیەک ئاراستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى هۆڵەندا نامەیەک ئاراستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جەخت لەوەدەکاتەوە، چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانى دوولایەنە.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/نیسان/2024)  مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا نامەیەکی بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد و ئاماژە بەوەدەکات،  پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەدا دووپاتى دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری.

هەروەها دەشڵێت، چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی ڕاهێناندا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین