عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک: کوڕەکەم خاوەن پێداویستى تایبەت بوو کوردستانی

نوچەنێت:

کوڕى عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، ئێوارەى ئەمڕۆ بە دەستڕێژى لە نێو بازاڕى چەمچەماڵ کوژرا. عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک باوکى گەنجە کوژراوەکە دەڵێت، داوا لە کەسوکارم دەکەم دەست بۆ هیچ شوێن و دەزگایەک

ئەمڕۆ سێشەممە (25/نیسان/2023) سەرهەد عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک تەمەن (22) ساڵ، بە وتەى باوکى خاوەنى پێداویستى تایبەت بوو، لە نێو بازاڕى چەمچەماڵ لە دەستڕێژى گولە کورژا.

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە کاتى بە خاکسپاردنى تەرمى کوڕەکەى ڕایگەیاند، داوا لە کەسوکار و خزمانمان دەکەین نامانەوێ ئەمڕۆ بەهۆى خراپى دۆخى سیاسى، دۆخى چەمچەڵ تێک بچێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، جگە لەو کەسانەى تۆمەتبارن بە کوشتنى کوڕەکەم، داوا لە خزمان دەکەن دەست بۆ هیچ کەس و شوێن و لایەک نەبن و دەمانەوێ ئارامى کوردستان بپارێزین

دووپاتیکردەوە، لە کاتى خۆیدا پێتان دەڵێم کە ئێمە کێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە جگە لە چەند کەسێک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین