مەسرور بارزانى پەیوەندی بە عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشى لە عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەکات و سوپاسى دەکات بۆ "بۆ هەلوێستی مەردانە و بەرپرسانە و نیشتیمانپەروەرانەی."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/نیسان/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیان لەدەستدانی کوڕەکەی.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى نووسینگەى سەرۆک وەزیران، سەرۆکی حکومەت، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هەروەها دەڵێت، "سوپاسی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەلوێستی مەردانە و بەرپرسانە و نیشتیمانپەروەرانەی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین