ئەو دوو کەسەى دوو کارمەندى نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیان بریندار کرد دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو دوو کەسەى شەوى ڕابردوو لە کاتی سەردانیکردنى نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەبێتە شەڕیان، بە هۆیەوە پۆلیسێک و کارمەندێکى نەخۆشخانەکەیە بریندار، پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/نیسان/2023) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكەیان بەفیشەك بریندار كردبوو."

لە ڕاگەیێندراوێکدا پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، شەوى ڕابردوو "دوو كەس کە لەژێر کاریگەری مادە کھولییەکاندا بوون و دەیانویست سەردانی منداڵێك لەنەخۆشخانەی منداڵان بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیس و کارمەندی پرسگەی نەخۆشخانەكەوە ڕێگرییان لێکراو ڕێنمایی کران کە وادەی سەردانیکردنی نەخۆش کۆتاییھاتووەو منداڵە نەخۆشەکە دایک و باوکی لەلایەو پێویست ناکات ئەوان بچنە لای، بەڵام کاتژمێر ١:٣٠ خولەک تۆمەتبارەکان دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەکەو تەقە لەپۆلیسێک و كارمەندێکی پرسگەی نەخۆشخانەکە دەكەن و برینداریان دەكەن."

هەروەها دووپاتى دەکاتەوە، توانراوە هەردوو تۆمەتباران (ش، خ، أ) لەدایکبووی 1985 و (ئ، خ، م) لەدایکبووی 2003 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 232 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، "دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو."

سەبارەت بە دۆخى تەندروستى بریندارەکان ئاماژە بەوە دەکات، چارەسەری پزیشكی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین