سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هوداپار دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار (پارتی دۆزی ئازاد) بە سەرۆكایەتیی بەڕێز زەكەریا یاپیجیئۆغلوو كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/ نیسان/ 2023) بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار (پارتی دۆزی ئازاد) بە سەرۆكایەتیی بەڕێز زەكەریا یاپیجیئۆغلوو كرد. 

بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نێوان گەلانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی تری  كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار كرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین