ڕێکخراوێکى خێرخوازى ئێزدییەکانى کوردستان نیگەران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان، بە توندى ئیدانەى نزاى ڕێکخراوێکى خێرخوازى دەکات، لە نێو پارستگایەکى ئێزدییەکان و داواى رێکارى یاسایی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/نیسان/2023) وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ڕێکخراوێک لەژێر ناوی کاری خێرخوازی و مرۆی لەنێوکەمپی ئاوارەکاندا کاردەکەن بەناوی (Light The Candle) تیمێکی ڕێکخراوەکە سەردانی مەزارگەیەکی پیرۆزی خوشک و برایانی ئێزیدی لەپارێزگای دھۆک کردووە، لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا نزادەکەن بەڵام ناوەرۆکی نزاکانیان پێچەوانەی پرەنسیپ و پێکەوە ژیانە و بریندار کردنی ھەستی خوشک و برایانی ئێزیدیە.

وەزارەتى ئەوقاف بە توندى ئیدانەى کارى ئەو ڕێکخراوە دەکات، کە بەناوی خێرخوازییە وە ئەنجام دەدرێن و دەڵێت، "داوا لەلایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم جۆرە کارانە بگرنە بەر کەسەرەنجام کاریگەری لەسەر ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبێ. "

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین