میری ئێزیدیان، لە ئەخلاقی ئێمە نییە هێرش بكەینە سەر مزگەوت کوردستانی

نوچەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە تێیدا چەند گەنجێك لە شنگال دەردەكەون هێرش دەكەنە سەر مزگەوتێك، میر حازم، میری ئێزیدیان دەڵێت، “لە کاتی هێرشەکانی داعش دەرگەی مزگەوتەکان بۆ ئێمە کراوەبوون، هەروەك لە ئەخلاقی ئێمەدا نییە هێرش بکەینە سەر مزگەوت."

ئەمڕۆ هەینی (28/نیسان/ 2023) میری ئێزیدیان بە رووداوی راگەیاند، "هەواڵی هێرشکردنەسەر و سووتانی مزگەوت لە شنگال بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، ئەوە ئەخلاقی ئێمە و ئێزدیی نییە هێرش بکەینە سەر مزگەوت."

میرحازم لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، کاتێک داعش هێرشی سەر شنگال و ئێزدییەکانی کردووە و موسڵمانان دەرگەی مزگەوتەکانیان بۆ کردوونەتەوە و کەمتەرخەمییان نەکردووە.

هەروەك میری ئێزیدیان جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "ئەوە لە ئەخلاقی ئێزدییەکان و میری ئێزدییدا نییە مزگەوت بسووتێنین و هێرشی بکەنەسەر. فەرماندەی فیرقەی شنگالیش جەختیکردووەتەوە کە هیچ مزگەوتێک نەسووتێندراوە.

سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانیش خەیری بۆزانی، راوێژکاری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی  راگەیاند، "لە شنگال بەهیچ شێوەیەک هێرش نەکراوەتە سەر مزگەوت؛ خۆپێشاندان دژی گەڕانەوەی ئەو عەرەبانەی کە دەستیان هەبووە لە تاوانەکانی داعش دژی کوردانی ئێزدی کراوە، خۆپێشاندانەکە سەری کێشاوە بۆ تووندوتیژی و لە نزیک ئەو مزگەوتە بووە."

بۆزانی لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە کردەوە، کە هیچ بەرنامەیەکی ئاراستەکراو بۆ هێرشکردنە سەر مزگەوت نەبووە و نابێت.

دونێ پێنجشەممە بەهۆی گەڕانەوەی بەشێك لە عەرەبەكانی شنگال گرژی و ئاڵۆزیی لەو ناوچەیە دروست بوو، چەند گەجێك بە بەرد هێرش دەكەنە سەر مزگەوتی (الرحمن) ئەوەش نارەزایی فراوانی مسوڵمانانی لێكەوتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین