تایبەتمەندی سزادانى بەکارهێنانی مۆبایل بۆ کامێراکانى چاودێرى خێرایی زیاد دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتاى مانگى داهاتوو، دوو تایبەتمەندی تر سزادان بۆ  کامیرەکانی چاودێری خێرایی کارا دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30/نیسان/2023) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژە بەوەدەکات، "سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا لە رۆژی (1/5/2023) تایبەتمەندی سزادان لەڕێگای کامێرەکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی، وە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت."

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر لە بەشێکى ترى ئاگادارییەکەیدا دووپاتى دەکاتەوە،  "هەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزا دەدرێت لەسەری، بۆیە داوا لە هەموان دەکەین کە بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن."

ئەم بڕیارەى هاتووچۆى هەولێر لە کاتێکدایە، لەسەرەتاى ئەمساڵدا، لەسەرجەم ڕێگاى سەرەکى دەرەوە و ناوەوەى پارێزگاکانى هەولێر کامێراى چاودێریی (پۆینت تو پۆینت) جێگرکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین