پشیوان سادق: کێشەی ئایینی لە هەرێمی کوردستان نییە و نابێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشکراى دەکات، زیاتر لە میلیۆنێک ئاوارەى عەرەب لە هەرێمى کوردستان دەژین، ئەمەیش بە کولتوورى جوانى کوردستان ناودەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30/نیسان/2023) پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ هەر یەک لە وەزیرى هەرێم بۆ پێکهاتەکان و پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، کولتووری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان رەگ و ریشەیەکی قوڵی هەیە.

وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى دووپاتى دەکاتەوە، کوردستان موڵکی تەنیا ئایین و نەتەوەیەک نییە، بەڵکو موڵکی هەموو کوردستانیانە.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد، زۆرینەی پێکهاتەکاتە (مەسیحی و ئاشوورى و ئێزدییەکان)ى عێراق لە سنوورى هەرێمی کوردستان دەژین، ئەمەش دەرخەری پێکەوەژیانی خەڵکى ە هەرێمی کوردستانە.

دەربارەى رووداوەکەى شنگال روویدابوو، پشتیوان سادق دەڵێت، لە هەموو ئایینێکدا خەڵكانێک هەن سەرەڕۆیی دەکەن، بەڵام کێشەی ئایینی لە هەرێمی کوردستان نییە و نابێت و رێگەپێدراویش نییە.

هەروەها ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، جەختى لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال کردەوە و دەڵێت، پێویستە بەزوترین کات رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتیشى، خەڵکی شەنگال لەبەر هەڕەشەی پەکەکە و رێکخراوە چەکدارەکانی دیکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین