سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دۆخى سیاسى و کێشەى هاووڵاتییانى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى/ئایار/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و جێگرى سەرۆک وەزیرانى دەخاتەڕوو و دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین