مەسرور بارزانى: هیوادارم پەسەندکردنی یاسای بودجەی کێشەکانى هەولێر-بەغدا چارەسەر بکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا، هیوا دەخوازن پەسندکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق، کێشەکانی نێوان هەولێر-بەغدا چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى/نیسان/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە د. محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ کرد.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەردوولا لە لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرال لە ئەنجومەنی نوێنەران جەتیان لە پەسندکردنى کردەوە لە زووترین کاتدا.

هەروەها دەشڵێت، هیوایان خواست پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق ببێتە سەرەتایەک بۆ "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان."

هاوکات باسیان، "لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لە کارنامەی حکومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێدراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین