مەسرور بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى ئایار/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

حکومەتى هەرێمى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق" تاوتوێ کرا.

هەروەها لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، جەخت "لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی کارنامەی وەزاریی حکومەتی فیدراڵ" کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین