پێشوازییه‌كه‌ى ماكرۆن له‌ نێچیرڤان بارزانى عه‌ره‌ب وریا ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى رۆژنامه‌نووسى دیارى عێراق و عه‌ره‌بى له‌ په‌یامێكدا كه‌ بۆ شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى شاى سعوودیه‌ ناردووه‌، سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ راده‌كێشى كه‌ دنیا بایه‌خ به‌ تێڕوانینى نێچیرڤان بارزانى ده‌دات و قوڕساییه‌كى عێراقى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌.

 ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى ئادار، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێشوازییه‌كى سه‌رنجڕاكێشى لێكرا و ئه‌مه‌ له‌ میدیاى عه‌ره‌بى و جیهانى باسكرا.

 ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى رۆژنامه‌نووسى دیارى عێراق و عه‌ره‌بى له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ كاتێكدا كه‌ دنیا هه‌وڵى نزیكبوونه‌وه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌دات، ئه‌وا عه‌ره‌ب لێى دوورن و بۆیه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك وه‌به‌رهێنانه‌وه‌یه‌ك به‌ شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى شاى سعوودیه‌ ده‌دات كه‌ بانگهێشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى كردووه‌.

ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى له‌ په‌یامه‌كه‌ى نووسیویه‌تى، "بۆ نووسینه‌گه‌ى خادمى حه‌ره‌مین، شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز له‌و كاته‌ى كه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كت ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك حكومه‌ت كردووه‌ بۆ سه‌ردانى ریاز، سه‌رنجتان بۆ رابه‌رایه‌تیه‌كى تر راده‌كێشین كه‌ قوڕسایى عێراقى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌، ئه‌ویش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییه‌ و خاوه‌نى روانینێكى ئاینده‌یى ئابوورى و سیاسییه‌، جیهان خۆى لێ نزیك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ى عه‌ره‌ب له‌ كوێیه‌؟".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین