قوباد تاڵەبانى: پێویستە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرى دەوڵەتى ئەڵمانیا بۆ هاریکارى ئابوورى و گەشەپێدان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دارایی ڕایدەگەیێنێت، "یەکەمجارە ناکۆکییە سیاسییەکان دەهێنرێتە ناو حکومەتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى ئایار/2023) قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ یۆخن فلاسبارس وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابوری و گەشەپێدان و ڤێرنەر گاتزەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دارایی کۆبووەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى جێگرى سەرۆک وەزیران، "هەردوولا کە پێویستە بە زوویی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و نابێت رێگە بدرێت پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێم پاشەکشە بکات."

سەبارەت بە دۆخى ئاوارەکانى شەنگال، شاندەکەى ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە "بە زوویی دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە ناوچەکانی خۆیان و لە رووی ئابوری و ئاوەدانییەوە گرنگی بە ناوچەی شەنگال بدرێت."

هاوکات قوباد تاڵەبانى داوای، "لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆچوونی دانیشتوانی شەنگال بە گرنگ وەربگرن و نوێنەران و خەڵکی ناوچەکە بەشدار بکرێن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکەی خۆیان. "

دەربارەى کێشەناوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، "بە درێژایی ساڵانی رابردوو بە داخەوە ئەمە یەکەمجارە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان دەهێنرێتە ناو حکومەتەوە و هیوای خواست ئەم کێشانە بە زوویی چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت بە دوور لە ململانێی سیاسی و حیزبی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتیان و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بکات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین