سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: ئەركی بەغدایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەشداربوو، دووپاتی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەركی بەغدایە مووچەی هەرێمی كوردستان بدات و هیوایشی خواست لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئایاری 2023 سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەشداربوو، لە گفتوگۆیەكدا باسی لە چەندان تەوەری گرنگی  پەیوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و سەبارەت بە وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەم زیانە تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان نییە بەڵكو زیانی بۆ حكومەتی عێراقیش هەیە.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی باسی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گوتی، "ئەركی بەغدایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، هیوام وایە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین