نێچیرڤان بارزانى لە پاریس: کورد کێشە نییە لەبەردەم تێپەڕاندنى بودجەى عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى کۆبوونەوەى دوێنێ لە (30-3-2021) لە کۆشکى ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە پاریس و لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان گوتى، "لەگەڵ سەرۆکى  فەرەنسا گفتوگۆمان لەسەر سەقامگیرى عێراق و بارودۆخى سووریا و ناوچەکە کرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ سەرۆکى فەرەنسا، بە دەزگاکانى ڕاگەیاندنى گوتى، "گفتوگۆما دەربارەى سەردانى پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەروەها پشیتوانى فەرەنسا کرد لەچوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ رووبەڕووبونەوەى تیرۆریستان لە عێراق و بارودۆخى سووریا کرد."

دەربارەى ڕۆڵى ماکرۆن لەسەر پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا، نێچێرڤان بارزانى دەڵێت، "سەرۆکى فەرەنسا رۆڵێکى کاریگەرى هەبوو بەتایبەت دواى رووداوەکانى (2017) دەربارى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، ئەگەر ئەو نەبوایە پێموایە کارەکان زەحمەتتر دەبوون."

هەروەها دەشڵێت، "سەقامیگرى عێراق نەک بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ ئەوروپاش گرنگە، بۆیە ماکرۆن ئامادەیی هەموو پشتگیرییەکە بۆ سەقامیگریى سیاسى و ئابوورى عێراق، وە بە درێژى گفتوگۆمان لەسەر ئەو پرسە کرد."

نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى پرۆسەى دانوستاندنەکانى نێوان هەرێم و بەغدا کرد لەسەر پرسى بودجە و گووتی، "کێشەیەکى جەوهەرى نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەیە، تا ئێستا ئەو مامەڵەیەى بەغدا لەگەڵ کوردستان دەیکات لە چوارچێوەى سیستەمى فیدراڵى نییە، وە ئەم تائەمڕۆش لە عێراق جێگرنەکراوە." 

لەسەر ئەو ئەنجامەى هەرێم لەگەڵ بەغدا دەربارەى بودجەى عێراق پێگەیشتوون، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "شاندى دانوستاندنى کوردستان کارى باشیان کردووە، هەر لە سەرۆک ى حکوومەتى هەرێم و جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و تیمى ئەنجوومەنى وەزیران، وە ئەوان ڕێککەوتنووت لەسەر دەقەێکى دیاریکراو بۆ چارەسەرکرکردنى پرسى بودجە، وە بەغدا و هەرێم ڕێککەوتوون دەبێ ئەم دەقە جێبەجێ بکرێت."

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بە کێشەکانى نێوان لایەنەکانى عێراق لەسەر بودجەى (2021)ى عێراق کرد و گوتى، "دەبێ هەموو گەلى عێراق ئەوە بزانن هەرێمى کوردستان کێشە نییە لەبەردەم تێپەڕاندنى بودجەى عێراق، وەک کورد پێمانخۆشە بودجە تێبەپڕێندرێ و وە خۆشحاڵ دەبین خزمەتگوزارى زیاتر پێشکەش بە پارێزگاکانى عێراق بکرێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین