سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ گاڤرێیل مایرۆنی پارێزەرى تایبەت بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان کۆبووەوە، کە نوێنەرایەتیى قوربانیانى جینۆساید دەکات لە دادگاى تاوانى نێودەڵەتى.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى ئایار/2023) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارێزەری ئەمەریکی گاڤرێیل مایرۆنی كرد، کە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی، کورتەیەکی دەربارەی "کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی هەزاران قوربانی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو، لە نێویاندا قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کە چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم کەیسانە دەکات."

مەسرور بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، ستایشی هەوڵەکانی پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە "گەلی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکومەتی عێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین