سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ شا چارڵس: دڵنیام پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەهێزتر دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى دانانى تاجى پاشایەتیى شا چارڵسى سێیەم، لە پەیامێکدا دەڵێت، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێ دەکەم بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شکۆمەندیانەوە وەک پادشای شانشینی بەریتانیا و وڵاتانی کۆمۆنوێڵز.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى ئایار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان  بە بۆنەى دانانى تاجى پاشایەتى لەسەر شا چارڵسى سێیەم پەیامێکى پیرۆزبایى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر بڵاوکردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا نووسیویەتى، بە ناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە شا چارڵسی سێ دەکەم بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شکۆمەندیانەوە وەک پادشای شانشینی بەریتانیا و وڵاتانی کۆمۆنوێڵز.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتى دەکاتەوە، دڵنیام پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی بەریتانیادا لەژێر دەسەڵاتی خاوەنشکۆدا لە بەهێزبوون بەردەوامدەبن.

شا چارڵسى سێیەم ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێکدا لە کەنیسەی وێستمینستەر بە ئامادەبوونی چەندین سەرکردەى جیهان، تاجى پاشایەتى لەسەرنرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین