مەسرور بارزانى: دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نەوت هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق کۆبووەوە. مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، "دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە."

ئه‌مڕۆ یەکشەممە (حەوتى ئایار/2023) مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرد.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، "دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵیش، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات."

سەبارەت کێشەکانى بە هەولێر-بەغدا، باڵیۆزی بەریتانیا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر "بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە."

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەریتانیا جەختیان، "لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئێزدییەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین