سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندى كۆلێژێكى سه‌ربازيى عێراقى كرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوزاى شاندێكى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى عێراق دەکات و دەڵێت، "ده‌بێ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به‌ ڕوانگه‌ و به‌رنامه‌يه‌كى‌ ڕوون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه‌،‌ هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين."

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى ئایار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى سه‌ر به‌ زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه‌ دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراقه‌ و قوتابيانى له‌ پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ حكوومييه‌كان پێكهاتوون و له‌ بوارى به‌رگرى و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌ردانى شانده‌كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، بۆ "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌ى له‌ ته‌واوى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه"، به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هەروەها گوتیشى،

"په‌يڕه‌و و پرۆگرامى خوێندنى له‌ زانكۆكه‌ و به‌ش و كۆلێژه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ما نيشتمانى و زانستييه‌كان به‌ پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنداوێکدا دەڵێت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ "دواى بيست ساڵ له‌ ئازاديى عێراق، ده‌بێ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به‌ ڕوانگه‌ و به‌رنامه‌يه‌كى‌ ڕوون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه‌،‌ هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له‌ به‌ڕێوه‌بردن و بنياتنانى وڵاتدا هاوبه‌ش و به‌شدار بن."

هاوكات شاندەکەى كۆلێژى بەرگریی نیشتیمانى عێراق، "خۆشحاڵيى خۆيان به‌ سه‌ردانه‌كيان و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵ و گوتار و ڕوانگه‌ى نيشتمانيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى كرد."

هەروەها دەشڵێت، "گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه‌ ده‌رباره‌ى چه‌ندين پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین