سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مایك برایس ریجاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد لەو ددیارە گفتوگۆ لەسەر باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتی/ ئایاری 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکە دا کە رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی بەریتانیا کرد بەبۆنەی تاج لە سەرنانی شا چارلسی سێیەم.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین