مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم کۆبووەوە. حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم" كرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى ئایار/2023) حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى کرد، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا "لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرد و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە."

هاوکات مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى، جەختیان لەسەر "پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

بە هۆى ناکۆکى سیاسى، ماوەى شەش مانگە تیمى یەکێتى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران ناکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین