ماڵپەڕێكی ئەمریكی: بایدن بە دزی ژنەكەی ئایس كرێم و شیرینی دەخوات رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی ئێكسیۆسی ئەمریكی باسی لەوە كردووە لە كۆشكی سپی مشتومڕ لەسەر سیستەمی خواردنی جۆ بایدنی سەرۆكە، لە كاتێكدا جیل بایدن خانمی یەكەمی ئەمریكا دەیەوێ‌ مێردەكەی خواردنی تەندروست بخوات، بایدن بە دوای هەلێك دەگەڕێت تا بە دزی ئەو ئایس كرێم و شیرینی بخوات.

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئایاری 2023 ماڵپەری ئیكسیۆس بڵاویكردووەتەوە لەناو كۆشكی سپی ئەمریكا مشتومڕ لەسەر سیستەمی خواردنی بایدنە. جیل بایدن هەمیشە هەوڵ دەدات مێردە تەمەن 80 ساڵییەكەی ماسی و سەوزە بخوات، ئەوا بایدن بە پێچەوانەی ویستی ئەو، حەزی لە پیتزا و شیرینی و ئایس كرێمە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات یاریدەدەرەكانی بایدن چەندان جار بینویانە سەرۆكەكەیان وەك منداڵ چپس و پیتزا و بیسكوێت و ماكەڕۆنەی بەكەرە و كەچەب دەخوات، زۆر حەزیشی لە ئایس كرێمە.

هەروەها باسی ئەوەیش كراوە لە مانگی ئەیلوولی 2021 ڤالیری بایدن كە خوشكی سەرۆكە لە كۆشكی سپی میوانی بایدن بووە و خواردنەكەیان ماسی سەلەموون و هەندێك سەوزە و كاری هەویركاری بووە. بایدن لەسەر خواردنەكە بێزار دەربڕیوە و گوتویەتی هاوسەرەكە دەیەوێ‌ تەواوی كاتەكە خواردنی تەندروست بخوات. ڤالیری باسی لەوەیش كردووە جارێك كە بایدن زانیویەتی هاوسەرەكەی دیار نییە، پاكەتێكی گەورە ئایس كرێم بە شوكوڵاتەی خواردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین