تیمى حکومى یەکێتى دەگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (10/ئایار/2023) سەرچاوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەسەر چۆنیەتى گەڕانەوەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت.
وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ لە نێوان هەر یەک لە دارا رەشید، وەزیری پلاندانانى هەرێمى کوردستان بە نوێنەرایەتیی تیمی یەکێتی و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت، نووسراوێکی هاوبەش واژۆ بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (8)ـى ئایارى (2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێم، سەرۆکى حکومەت و جێگری سەرۆک حکوومەت لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و کارگێڕییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment