سێ‌ سەرۆكەكەی عێراق بەشداری لە كردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی دەكەن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ هەر یەكە لە د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی سەرۆك پەرلەمانی عێراق بەشداریيان كرد لە كردنەوەی مۆزەخانەی نیشیتمانی بارزانی لە بازران.

ئەمڕۆ 11ی ئایاری 2023 هەر سێ‌ سەرۆكەكەی عێراق لە مەراسیمی كردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی لە بارزان بەشداربوون. لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا. هەر لە مەراسیمەكە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی تری هەرێمی كوردستان ئامادەی مەراسیمەكە بوون.

 جگە لە سەرۆك و سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، چەندان كەسایەتی سیاسی كوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتی لە مەراسیمەكە بەشدار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین