سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان: تاوەکو کازم فاروق داواى لێبوردن نەکات نایێتەوە ناو پەرلەمان کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ پێڵاوەکانى گرتە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا، لەمەودوا ئەم ئەندام پەرلەمان رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهۆى دروستبوونى گرژى لە نێو هۆڵى پەرلەمانى کوردستان، کە تێیدا کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ پێڵاوەکانى گرتە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان، پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، کازم فاروق تاوەکو بە فەرمى داواى لێبوردن نەکات ڕێگەى پێنادرێت بەشدارى هیچ کۆبوونەوەیەکى پەرلەمان بکات.

هەروەها بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتەى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ، د. رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ته‌نیا دژی ئه‌وه‌ وه‌كو شەخسی خۆی لێی خۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌ و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین