لە دواى بودجە هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخى ناوچە کوردستانییەکان دەکات کوردستانی

نوچەنێت ـ تایبەت:

ئەندامێکى پەرلەمان کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند، "رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخی ناوچە کوردستانيیەکان، بە تایبەت کەرکووك بەرەو خراپبوون دەڕوات، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە هەیە."

جوان یونس، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، خراپى بارودۆخى ئەمنى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، حکوومەتى عێراق بە بەرپرسیار دەزانێ و دەشڵێت، "ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، لەسەر پێشمەرگە و ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق لەو ناوچانە تاوەکو ئێستاجێبەجێ نەکراوە." 

هەروەها دەشڵێت، "حكوومەتى عێراقلە هەموو رووێکەوە بابەتی ناوچە کوردستانییەکانى پەراوێزی خستووە و دەیەوێت  هەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە، بۆیە ئەو بارودۆخە نا هەموارەى ئێستا لە کەرکوک و دەروبەرى هەیە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە."

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ نوچەنێت گوتیشى، "لێژنەکەمان بە بەردەوامی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە زووترین کات {ەوشی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە، هەوڵیش دەدەین ڕاستەوخۆ دوای گرفتی پڕۆژەساى بودجەى عێراق، دەست بە دانوستاندن لەسەر ناوچە کوردستانییەکان بکرێت، بۆ ئەوەى بگەینە چارەسەرێکی گونجاو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین