ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونى تیمى حکومى یەکێتى کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى هەرێمى کوردستان، دواى چەندین مانگ بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و تیمى حکومى یەکێتى کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ئایار/2023) ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە "خستەڕووی دوا پێشهاتەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی."

هەروەها لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی "ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی لە هەرێمی کوردستان" باسی لێوە دەکرێت.

ئەنجوومەنى وەزیران، "ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەکانی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر لە عێراق"، تاوتوێ دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین