فراکسیۆنى یەکێتى: قسەى هاوڕێ مەلا ستار بۆچوونى خۆیەتى کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە سەر لیستى یەکێتى حکوومەتى هەرێم بە "مێیینە" ناو دەبات و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە کوردستانیش دەڵێت، لێدوانى ئەو ئەندام پەرلەمانەى فراکسیۆنەکەیان بۆچوونى خۆیەتى.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ هاوڕێ مەلا ستار ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى، لە کۆبوونەوەى پەرلەمان، حکوومەتى هەرێمى بە مێیینە ناوبرد، لوقمان وەردى بە نوێنەرایەتیى فراکسیۆنى یەکێتى بە ڕۆژنامەنووساندنى ڕگەیاند، قسەکەى هاوڕێ مەلا ستار بۆچوونى خۆیەتى و دواتریش داواى لێبوردنی کرد.

لوقمان وەردى لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گووتیشى، ئێمە خۆمان هەمیشە داکۆکیکار پشتیوانێکی بەهێزی ژنان بوین، وەک یەکێتی و وەک فراکسیۆنی یەکێتی نەک پاشەکشە لەو پڕەنسیپانەمان ناکەین، بەڵکو ژنان بە کۆمەڵەگەیەکی گرنگی پایەکانی کۆمەڵگا دەزانین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین