وەزیری پەروەردە: هەر مامۆستایەك دەستكاری نمرەی قوتابی بكات توندترین سزا دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت

ئالان حەمەد سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر مامۆستایەک لە سیستەمی (e-perwerde) دەستکاریی نمری قوتابییانی کردبێت، تووندترین سزا دەدرێت. .

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئایار/ 2023) وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەنگۆی دەستکاریکردنی نمرەی ژمارەیەک قوتابی لە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵ، رایگەیاند، "ئێمە هەموو سیستەمی قوتابخانەکانمان کردووەتە دیجیتاڵی، بە تۆمارکردنی نمرەشەوە. قوتابخانەکان لەکاتێکی دیاریکراودا نمرەکان تۆمار دەکەن، ئەو نمرەی کە تۆماری دەکەن دەچێتە نێو سیستەمەوە، دواتر سیستەم لێیان دادەخرێت و بۆیان نابێت دەستکاری نمرەکان بکەن. 

لە بەشێكی تری قسەكانی وەزیری پەروەردە گوتی، “من ناڵێم بە هیچ شێوەیەک خەڵكێک تەفزیلی منداڵی مامۆستایەکی نەکردووە، بەڵام بەم شێوەیە نییە کە باسی لێوە دەکرێت، لە كۆی (11) هەزار و (564) قوتابی لە هەرێمی کوردستان لەو قوتابخانانەی لێیان دەخوێنن دایک یان باوکیان مامۆستان، لەم ژمارەیە تەنها (900) قوتابی یەکەم بوون، واتا ناکەتە (10%)ـی ئەو ژمارەیە."

ئالان حەمە سەعید جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، وێنەیەکیان دروستکردووە، کە هەموو منداڵی مامۆستایان یەکەم دەبن، قوتابیانی دیکە یەکەم نابن و ستەمیان لێ دەکرێت، هەروەك گوتیشی، "من ناتوانم بەشێوەیەکی رەهایی بەرگریی لە ویژدانی هەموو کەسێک بکەم، چونکە ئەم بابەتە "بابەتێکی ویژدانییە"، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی وانییە، مامۆستایان دڵسۆزن و منداڵەکانی ئێوە (دایک و باوکان) پێدەگەیەنن و شیاو نین بەم شێوەیە {مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت}، ناکرێت ئێوە بەم شێوەیە تەڕ و وشک بەیەکەوە بسوتێنن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین